ژنانی شەنگال: ڕێکخستن لە نان و ئاو زیاتر بۆ ئێمە پێویستە

ژنانی چیای شەنگال کە پەروەردەی پاراستنی جەوهەری دەبینن، رایدەگەیەنن کە بۆئەوەی جارێکی دیکە فەرمان بەسەر ژنانی ئێزدی نەیەت، لەم قۆناغەدا خۆرێکخستن لە نان و ئاو بۆ ژنانی ئێزدی پێویستترە.
لە پاش فەرمانەکەی ٣ی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٤وە ژنانی شەنگال خۆیان پەروەردە دەکەن و خۆیان ڕێکدەخەن، ماوەی پێنج ڕۆژیشە ژنانی ئێزدی لە گوندی باخلێف-ی سەر بە شەنگال، خولی پەروەردەی پاراستنی جەوهەری دەبینن، بۆئەوەی ڕێکخستنی خۆیان بەرفراوانتربکەن.
سەبارەت بە گرنگی ئەو جۆرە خولانە، ساریا بێریڤان، ئەندامی یەکینەکانی ژنانی شەنگال ڕایگەیاند: ئێستا سەرقاڵی پەروەردە و ڕێکخستنین، ئەگەر ئەوکاتەی فەرمانەکەمان بەسەرهات، بمانزانیایە چۆن بەرگری لە خۆمان بکەین، بەرخۆدانمان دەکرد و ئەو هەموو قوربانیەمان نەدەدا.

ژنێکی دیکە بەناوی خەڵات یوسف، بە ڕۆژنیوزی وت: من وەکو ژنێکی ئێزدی بە پێویستم زانی پەروەردەی پاراستنی جەوهەری ببینم، ئێستاش مەترسیمان لەسەر هەیە، زۆر گوند هەن کە هێشتا ڕزگارنەکراون.

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

X

Pin It on Pinterest

X