وەزارەتی پێشمەرگە: کێشە لەنێوان پێشمەرگە و گەریلادا بوونی نییە

 

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هەڕەشەکانی نێچیرڤان بارزانی لە شەنگال و هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ، ڕایدەگەیەنێت، کە ئەو بابەتە کێشەیەکی سیاسییە، بەرپرسێکی باڵای ئەو وەزارەتەش دەڵێت، زیاتر لەدوو ساڵە پەکەکە و پێشمەرگە لەو سنورە پێکەوەن و ھیچ کێشەیەکیش لەنێوانیاندا نەبوە و نییە.
لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەناوەندی هەواڵی سلێمانی وتووە، تائێستا ھیچ کێشەیەک لەنێوان پەکەکە و ھێزەکانی پێشمەرگەدا نییە، لەزۆر ناوچەدا بەتەواوی لەیەکەوە نزیکن و تەنانەت لەھەندێ شوێنیش، تەنھا چەند مەترێک نێوانیان دوورە، زیاتر لە دوو ساڵە لەنزیک یەکترن و ھەماھەنگیش ھەیە لەنێوانیاندا.

لیوا قارەمان وتویەتی، ئەوەی ئێستا لەسەر شەنگال ڕوودەدات، کێشەیەکی سیاسییە نەک سەربازیی، بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە.

لیوا قارەمان وتویەتی، پێمانوانییە ئەم بابەتە بگاتە حاڵەتی نەخوازراوی وەک شەڕ و پێکدادان، پێویستە لایەنە سیاسییەکان چارەسەری بکەن، ئێمەش وەک وەزارەتی پێشمەرگە دەست لەو بابەتە سیاسییانە وەرنادەین.

مطالب مرتبط

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

X

Pin It on Pinterest

X