کرێکارانی شرکەتی کشت و سەنعەتی مەهاباد لەناو مانگرتن دان.

کرێکارانی شرکەتی کشت و سەنعەتی مەهاباد لە دژی پێنەدانی مووچەکانیان، ماوەی ٢٥ رۆژە لەناو مانگرتن دان.
لەلایەکی دیکەوە ژمارەیەک کرێکاری رێگاوبانی گیلان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان دەست پێکرد.
لە درێژەی مانگرتن لە خواردنی کرێکاران لەبەردەم شرکەتی کشت و سەنعەت دا، ئەمڕۆش کرێکاران پێداگرییان لە داواکارییەکانیان کردەوە و رایانگەیاند، کە ماوەی زیاتر لە ١٦ مانگە حەقدەستیان پێنەدراوە.

جێی ئاماژەیە کشت و سەنعەتی مەهاباد کە دووسەد کرێکار کاری تیادا دەکرد، ئێستا زیاتر لە سەد کرێکار لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە گروپێک لە کرێکارانی پرۆژەی ئازادی رێگای پۆنل-تالش لە گیلان، ئەمڕۆ لە دژی نەدانی مووچەکانیان مانیان گرت و لەبەردەم دەفتەری پەیمانکاری کۆبوونەوە و داوای مووچەی دواکەوتووی سێ مانگی رابردوویان کرد.

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

X

Pin It on Pinterest

X