دوخی تەندروستی لاوێن کەریمی و ژومارەیەک بەندکراو نالەبارە

لە درێژەی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسی و مەدەنی لە زیندانەکانی ئێران دا، دوخی تەندروستی لاوێن کەریمی و ژومارەیەک بەندکراو نالەبارە .
لاوێن کەریمی بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەرانبەر دژایەتی بەرپرسانی قەزایی بۆ پێدانی پشوو و نەهێشتنی چارەسەری پزیشکی لە ڕۆژی چوارشەمەی رابردووەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.
لاوێن کەریمی بەهۆی ئەشکەنجە لە ژوورەکانی ئیتلاعاتدا تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە و پزیشکی زیندان جەختی کردوەتەوە، کە دەبێت بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
لاوێن، لە ساڵانی ۹۲و۹۳ی هەتاوی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دەستبەسەر کرا و لە ۲٤ی گەلاوێژی ساڵی ۹٤ی هەتاوی دەستبەسەر و پاش ٤٥ ڕۆژ لێپرسینەوە، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەک لە پارتە کوردیەکانی دژ بەری ئێران، بە ٥ ساڵ و ٦مانگ زیندان و دوور خستنەوە بۆ هەمەدان سزا درا.
پاشان ئەو سزایە، لەلایەن دادگای پێداچونەوەوە کرا بە ۳ ساڵ زیندان و هەنووکە لە بەندیخانەی هەمەدان بۆ تێپەڕکردنی سزاکەی ڕاگیراوە.

لەلایەکی دیکەوە هاوڵاتیەکی کورد بەناوی ئیدریس ئیسماعیل زادە خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی سیاسی دەستبەسەرکرا.

مطالب مرتبط

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

X

Pin It on Pinterest

X